
کڕینی بیرگەیەکی دەرەکی قورس نابێت، ئەگەر بتەوێت باشترینت بە دەستبکەوێت و زانیاریت هەبێت لەسەریان، ئاشنا بە بەو ژمارە و جۆر و پۆلانەی بیرگە، کە مەبەست چیە لێیان و چۆنیەتی هەڵبژاردنی بیرگەیەک کە باشترین بێت بۆت.
ئێس دی کارد (جۆرایەتی بیرگەی دەرەکی) ڕێگایەکی ئاسان و هەرزان نرخە بۆ پێدانی بیرگەیەکی زیاتر بە مۆبایلەکەت بۆ دەربارەی هەموو شتێک که بتەوێت ڕێبەری تێدا بکەیت

بۆیە ئێمە تیشک دەخەینە سەر ئەوەی بۆچی و چۆن بەکاریان بێنین. وەکو ئەوەی وتمان، کاردی SD باشترین ئامڕازی پێدانی بیرگەیەکی زیاترە بە مۆبایلەکانمان بە نرخێکی هەرزان و بە شێوەیەکی ئاسان، بەڵام سەرنج لێرەدا ئەوەیە، ئایا چ فراوانیەکم پێویستە؟ بۆچی پێویستمە؟ بۆ کڕینی بیرگەیەکی دەرەکی SD وا باشترە لە شوێنێکی ناسراو و باش بەدوایدا بگەڕێین کە بازاڕێکی گەورەیە یاخوود فرۆشگایەکی پڕۆفیشناڵ، وە بەهەمان شێوەش ئەگەر لە بازاڕێکی سەرهێڵیشدا بگەڕێیت، تۆ دەبێت بزانیت کە چ جۆرێکت پێویستە، وە ئەو مەبەستانە چین کە لە ژمارەکاندا هەن.
کاتێک کە تۆ دڵنیابوویتەوە لەوەی کە ئامێره مۆبایلەکەت دەتوانرێت بیرگەی بۆ زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە، تۆ دەبێت بزانیت کە چ جۆرە بیرگەیەک بکڕیت. SD Card بە کۆمەڵە قەبارەیەکی جیاواز لە بازاڕەکان هەن، وە جیاوازیان لە توخم و خێرایی و فراوانیش هەیە.